بانگهێشتێك بۆ هه‌موو په‌ناخوازان

“بۆ وەدەست هێنانی ئازادی، پێویست ناکا بە ڕیزەوە بوەستێ و سەرە بگرێ، بەڵکوو دەبێ ئەم ڕێگایە ببڕێ”

                                                              چه گوارا

بانگەوازی پەنابەرەکان، بۆ هەر پەنابەرێک کە گوێ‌ی لە دەنگمانە

ئەم بانگەوازە لە لایەن ئەو مرۆڤانەوە نووسراوە کە وردە وردە هەست بە تێکقرمان و تێکشکانی هەبوون‌یان  و، سووکایەتی بە مرۆڤ بوونی خۆیان  دەکەن، بە پێ‌ێ ئەم قانوونانەوە، ژیان‌یان لە نزمترین پلەی کۆمەڵگا دایە و، بۆ درکاندنی ئەم هەستە هاتوونەتە سەرشەقام. ئەوانە ئەم کارەدەکەن، تا سرنجی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ئەم بێدادیی‌یە و نا مرۆڤاسیەتیی‌یەی کە لە ئاست‌یان دا دەکرێ ڕابکێشن. بۆ نەهیشتنی خانەی پەنابەران و مانەوە و نیشتەجێبوونی ئیجباری، وەستاندنی گەڕاندنەوەی پەنابەران و، وەدەست هێنانی ژیانێک بۆ هەموو پەنابەرێک کە مرۆڤ شایستەیەتی، بە دەنگێکی بەرزەوە داوا دەکەین و ڕای‌دەگەیینێن. ئەم بانگەوازە ڕووی لە ئێوەیە کە بە ئەم مەرجانەوە دەبێ‌بژین، بە ڕاشکاوی هەست بە پێویستی گۆڕانکاری دەکەن. ئێستا ئەوە بۆ ماوەی پێنج‌مانگێک دەبێ بزوتنەوەی‌ناڕەزایەتی ئێمە دەستی پێ‌کردووە و، بە هۆی پەرەگرتوویی ئەم بزووتنەوەیە لە ناو شارەکانی ئاڵمان دا، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاگایی خەڵک و ئامادە بوونی ڕاگەیینەکانی گشتی و چاپەمەنی‌یەکان، لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی ئاڵمان و پەنابەرکان‌دا دەنگمان بەرزبووەتەوە. ئێستا کاتی ئەوەی هاتووە تا هەنگاوێکی گەرەتر و بەربڵاوتر هەڵبهێنینەوە.

بە ئەم مەبەست و ئامانجەوە، پەنابەرەکان لە سەراسەری ئاڵمان، ئەوانەی کە دژ بە ئەم مەرجانەی ژیان‌یان وەستاون و، ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، بە گشتی و بە ڕێکخستنی پەنابەرەکان و دوور لە دەست تێوەردانی هەر حیزب و دار ودەستەویەک، لە هەشتی سیپتامبر بەرەو بەرلین دەکەوینە ڕێ. ئەو شوێنەی کە ناوەندی ڕاگەیینەکانی گشتی‌ و شوێنی دەرکردنی بڕیارەکانە لە مەڕ باری ژیانی ئێمەوە.

بزووتنەوەکە لە باشووری ئاڵمان لە شاری ورتسبورگەوە دەست پێ‌دەکا، بەشێک بە سواری و بەشێکیش بە پێ‌یان لە سەر دوو هێڵ‌دەکەونە ڕێ. هێڵی درێژتر بە بەشی خۆرئاوا و باکووری ئاڵمان بە سواری ماشێن(سەیارە) دەربازدەبێ، مشوری ئەوەشمان خواردووە کە بە ڕادەی پێویست ماشێن لە بەردەست‌داهەبێ، بۆ ئەوەی ئێوە کە لە باکوور و خۆرئاوای ئاڵمانەوە دێن، خۆتان بگەیێنن،لە ئەنجاما هەردوو هێڵکە لە بەرلین دەگەنە یەکتر و یەک‌دەگرنەوە.

بەو هیوایەوە کە بە هاوکاری ئێوە و بەرزبوونەوەی دەنگمان و بوون‌مان لە بەرلین، بتوانین لە نزیکەوە داخوازییە ئینسانییەکانمان بە گوێ‌ێ بەرپرسیاران دا بگوڕڕێنین و داواکاری مافی خۆمان بین، تاکوو مێژووی ئاڵمان لە ساڵێ ٢٠١٢دا شاهید و گوای ئەوەبێ کە: کەسایەتی ئینسان دەبێ ڕێزی لێبگیردرێ.

-دەست‌ڕاگرن لە ڕادەست کردنەوەی ئەم مرۆڤانە، کە بۆ بەگەیشتن بە ئازادی و ئاسایش وڵاتەکانی خۆیان بە جێ‌هێشتووە.

-دەستهەڵگرن لە نیشتەجێیی بە تۆبزی کە دەبێتە هۆی بەرتەسکردنەوەی ئازادی لە ژیان دا.

-چۆڵکەن ئەم خانەی پەنابەرانە کە بوون بە هۆی دابڕان لە کۆمەڵگا و، پەنابەرەکانیان وەک گول دوورخستووەتەوە.

ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین، بۆ ئاگاداری زیاتر پێوەندیـمان پێوە بکەن و هاوکاری و هاودەنگی خۆتان لە گەڵ ئەم بزووتنەوەیە دەرببڕن، کە لە لایەن پەنابەران بۆ پەنابەرەکان و خەبات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان‌یان بەڕێوەدەچێ و ڕێکخراوە. ئێمە دەبێ شان بە شانی‌یەکەوە هەڵویست وەرگرین و، ناڕەزایەتی خۆمان دەرببڕین. تێبکۆشین تا لە کۆتایی دا بتوانین چێژ لە ژینێک ببینین کە بۆ خۆمان وەدەستمان هێناوە.

مرۆڤ دەکرێ دەست بەسەر بکردرێ، بەڵآم بییری دەگەیینێتە هەموو گۆڕەپانی ئازادی.

For more Information:

General Information (Deutsch, English, Persian, Turkish, French, Kurdish)
Email: strike.regensburg@gmail.com

Persian
Mohammad Kalali
Tel. : 017671080087

Omid Moradian
Email: moradian_o@yahoo.com
Tel. : 015233706273

Houmer Hedayatzadeh
Email:houmer_1987@yahoo.com
Tel. : 015110990788

English
Houmer Hedayatzadeh
Email:houmer_1987@yahoo.com
Tel.: 015110990788

Ashkan Khorasani
Email:Ashkan.Khorasani@gmail.com
Tel: 017679837911

Turkish
Arash Doost
Email:cheislive@gmail.com
Tel:017669381085

Kurdish
Omid Moradian
Email: moradian_o@yahoo.com
Tel.: 015233706273

 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s